کۆمەڵێک چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی دەستبەسەر کران

0
1264

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوان، دوای بێ ئاکام بوونی کۆبوونەوەی شارەوانی و بەخشداریی ناوچەی سەرشیو کە بە بەشداریی هێزەکانی ئیتڵاعاتی مەریوان بەڕێوەچوو، شەش چالاکی ژینگەپارێزیی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر کران.

هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوان رایگەیاند، “دوانیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوای بە ئاکام نەگەشتنی کۆبوونەوەی خەڵکی ناوچەی سەرشیوی مەریوان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان، شەش چالاکی چالاکی ژینگەپارێزی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.
شوناسی دەستبەسەرکراوەکان بریتییە لە:
١_شەریف باجوەر
٢_حەسەن دلئەنگیز
٣_نازار حەقپەرەست
٤_مەزهەر موعینی
٥_ ئیدریس ڕاوەند
٦_هیوامه نوچیهری

٧ هیوا راوش
هێزەکانی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان بردۆتە سەر ماڵی حەسەن دڵئەنگیز و سەرەڕای ئەوەی کە ناوبراو لە ماڵیش نەبووە سەرجەم کەلوپەلەکانی وەک کامپیۆتێر و چەندین بابەتی تری تاکەکەسیی باوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

This slideshow requires JavaScript.