دارستانەکان سەلاسی باوەجانی و گیلانغەرب لە ئاگری کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت

0
711

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان لە ماوەی دوو رۆژە رابردوودا بە شێوەیەکی گۆمانناوی زیادی کردووە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە ۲۰ی حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان روویداوە.

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی ناوچەی گلولان و وانییەر سەر بە سەلاسی باوەجانی بۆ جارێکیتر کوتنەوە بە پەڵاماری نەیاری سرووشتی کوردستان،خەرسارێکی بەر چاوی بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەیاند.

شایانی باسە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە گلولان و وانیسەرە،بە پشت بەستن بە ئامارێک کە لە ماوەی رابردوودا بە دەست ماڵپەری ژینگەوان گەشتووە زیاتر لە ۱٥۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا سۆتاوە.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان لە ناوچەی گیلان غەرب ناوچەکانی بان سیران و حیدەرییە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٤کاتژمێرە ئاگری تێبەر بووە، بە وتەی شایەت حاڵان رێژەی ئاگرکەوتنەوەکە سات بە سات زیاتر دەکاتوو کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت یەکێ لە هۆکاری سەرەکی زیاد بوونی ئاگری دارستانەکان بووە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شۆێنی ئاگرکەوتنەوەکە رایگەیاند هەر لە سەرتای ئاگرکەوتنەوەکە بە هۆی درەنگ بە هانای هاتنی ناوندەکانی حکومەت ئاگر زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە و کۆنتڕۆڵ کردنیشی بۆ خەڵکی ناوچەکە زۆر ئەستەم بوو،هەر وەها رایگەیاند کە تەنیا خەڵکی ناوچەکە ژینگەپارێزانی کوردستان کە لە شارە جیاجیاکانەوە هاتبوون بەشدارییان لە گۆژانەوەی ئاگرەکە کردووە.

لە درێژەدا هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان وتی ناوندەکانی حکومەت سەرەرای درەنگ بە هانا چوونی ئاگری دارستانەکانی ناوچەکەوە،لەلایەن دەموو دەزگاکانی حکومەتەوە هیچ کەرستەیەک بۆ ژینگەپارێزانی ناوچەکە دابین ناکرێت،زۆربەی ئەو خەڵکە کە لە ئاگرکەوتنەوەکان بەشداری دەکەن بە کەمتەرین ئمکاناتەوە کە خۆیان بۆ خۆیان دابینی دەکەن ئاگری دارستانەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن.

jinge

photo_2016-07-22_16-13-38