سەلاسی باوەجانی، گیلانغەرب، ئاگرتێبەران لە سرووشتی کوردستان درێژەی هەیە

0
1068

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، سووتاندن و کاول کردنی سرووشتی نیشتمان بەردەوامە، ئاگری دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی، گیلانغەرب دوایی دوو ڕۆژ هێشتا هەر کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ڕۆژی چوار شەممە ۷ی رەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی بۆ یەکەم جار بە شێوەی هاوکات ئاگر لە چەند خاڵ لە دارستانەکانی “درە شهدا” “شاخی دری” بەردرا.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە دوایی چەند کاتژمێر هەوڵ و تێکۆشانی ئەنجۆمەنی لایەنگەرانی ژینگە لە شاری سەلاسی باوەجانی کۆنتڕۆڵ کرا، کە زۆری نەخایاند بۆ جاری دووهەم ئاگری ناوچەکە سەری هەڵدایەوە بە هۆکار بە هانا نەچوونی هێزەکانی ئاگرکۆژێنەوە، ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت ئاگر رووبەرێکی یەکجار زۆر لە دارستانەکانی ناوچەکەی گرتەوە کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە ئاگر ناوچەکە درێژەی هەیە.

بە وتەی شایەت حاڵات تا ئێستا زیاتر لە ۱٥۰هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لەم ئاگرکەوتنەوەدا سووتاوە، تا دەروات روو لە زیاد بوونە.

جێگای ئاماژەیە کە ژینگەپارێزانی ناوچە لە سەرتایی ئەم ئاگرکەوتنەوە بێ وچان بەرنگاری ئاگری ناوچە بوونەتەوە، داوای هاوکاری لە سەرجەم خەڵکی ناوچەکە ژینگەپارێزانی کوردستان بە هانایی ژینگەیی نیشتمانەوە بڕۆن.

هاوکات لەگەڵ ئاگری دارستانەکانی ناوچەی”درە شهدا” ئاگر لە دارستانەکان شاخی قەجەر لە پشت سارۆچکەی نوورئاوا بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێر خایاند چەندین هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو شۆێنەی بە تەواوی کردە خۆڵەمێش و بە دەیان ئاژەڵ و باڵندە لەم ئاگرکەوتنەوە بوونە قۆربانی.

ئاگری دارستانەکانی پارێزگای کرماشان هەروا درێژەی کێشاو ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی “پیکلە” سەر بە شاری گیلانغەرب بەردرا، لەم ئاگرتێبەردانە کە چەندین کاتژمێری خایاند بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگری دژمنانی ژینگەی کوردستان سووتان.

بە وتەی چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان و خەڵکی ژینگەپارێزی کوردستان، کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت هۆکاری سەرکی سووتاندنی دارستانەکانی کوردستانە، بەشداری نەکردنی ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت لە کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان نیشاندەری ئەو راستیەیە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەرێوە بردنی مانۆرە نیزامیەکان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، رۆژانە جگە لەوەی کە زەرەروو زیانێکی قەرەبوو نەکراو لە سرووشتی کوردستان دەدات، زۆر جاریش بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی کوردستان، لە تازە تەرین مانۆری نیزامی هێزەکانی رژیم بۆ ناوچە سنۆریەکانی کوردستان چەندین کەس لە خەڵکی مەدەنی باشووری کوردستان بریندار بوون، خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە خەڵکی ئەو ناوچەدا.

photo_2016-09-29_22-30-14

photo_2016-09-29_22-30-52 photo_2016-09-29_22-30-56 photo_2016-09-29_22-31-07