بوون بە خۆڵەمێشی ژینگەی کوردستان درێژەی هەیە

0
583

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان لە دڕێژی ئاگرتێبەردانی دارستان و لێروارەکانی کوردستان، ئەمڕۆ هەێنی 1ی گلاوێژی 2716 کوردی دیسان ئاگر بەردراوەتە شاخی ئیمام سەربە ناوچەی مەریوان و چیای سەڵوات ئاوا لە گۆندی دوشان سەربە ناوچەی سنە.

تاوەکوو ئیستا هیچ ئامارێک سەبارەت بە خەساری ئەم ئاگرە پێمان نەگیشتووە.

کەمتەر خەمیی هێزە حکومەتی و دەوڵەتیەکان پێشان دەدات لە ناوچوونی ژینگەی کوردستان بە تایبەت سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات گرنگ نییە و بەشێکی بەر چاوی ئەم ئاگرانە بە هۆی مانۆڕی نیزامی سپاوە ڕوویداوە.

شایانی باسە ئاگرکەوتنەوەکە ناوچەی بان سیران لە مەنتەقە حیدریە لە گیلان غەربی سەر به پارێزگای کرماشان تا ئێستاش درێژەی هەیە و لە زۆربەی شارەکانی کوردستانەوە خەڵکی ژینگە دۆست و ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان لەو ئاگرکەوتنەوە بەشدارییان کردووە،بە وتەی شایەت حاڵان ئاگری ناوچەکە لە کۆنتڕڵ دەر چووە،ژینگەپارێزانی ناوچەکە کەمتر خەمی لایەنەکانی حکومەتی بە هۆکاری زیاد بوونی ئاگرکەوتنەوەکە دەزانن.

بە وتەی شایەت حاڵان رێژەی ئاگرکەوتنەوەکە لە ٥۰۰هکتار تێپەریوە.