بۆ جاری دووهەم ئاگر لە جەستەی تاقۆسان بەردرا

0
723

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،هێشتا ئاگری ناوچەکانی سەلاسی باوەجانی و گیلانغەرب نەکۆژاوەتەوە ئاگر لە دارستانەکانی پارکی گەشتیاری تاقۆسان بەردرا.

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی پارکی تاقۆسان و دارستانەکانی دەووروو پشتی لە پارێزگای کرماشان بەردرا،کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەوالە ئاگرکەوتنەوەکە درێژەی هەیەو ژینگەپارێزانی کوردستان داوای یارمەتی لە خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچەکە دەکەن.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری کرماشان رایگەیاند کە ئاگرە یەک لە دوای یەکەکانی پارێزگای کرماشان بە تایبەت ئاگری دارستانەکانی گیلانغەرب و سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە بەرێوە چووە،هەروەا رایگەیاند کە ئەو کارەی هێزەکانی حکومەت لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پشت راست کراوەتەوە.

لە درێژەدا هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان رایگەیاند کە رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان لە پارێزگای کرماشان زۆر زیاتر لەوەیە کە لە مێدیاکان باس دەکرێت و زۆر بە کەمی مێدیا ناخۆیەکان باسی دەکەن ،زۆربەی کات لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە سەر پۆش دەکرێت.

شایانی باسە لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی تاقۆسانە،بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەری ژینگەوان کەوتووە تا ئێستا زیاتر لە ۲۰هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سۆتاوە

photo_2016-07-22_19-45-52