قەڵای حەسەن ئاوای سنە بوو بە گۆڕەپانی چالاکیی ژینگەپارێزی

0
624

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، لەبەرەبەری ساڵی نوێی کوردیدا، کوردستان دەیەوێ بە ژینگەیەکی خاوێن و سەرسەوز بەرەوپیری ساڵی نوێوە بچێت.
لەم پێوەندییەدا، کۆمەڵێکی زۆر چالاکیی جۆراجۆر لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان بەڕێوەچوونە.
راپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان باس لەوەدەکات کە چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد لە حەسەن ئاوای سنە لە قەڵای حەسەن ئاوا نەمامیان چاندووە.
دەوترێت کە گرووپی روانگەی هونەر و مێژوو لەو چالاکییەدا بەشدارییان کردووە.
یەکێ لە بەشداربوانی ئەو چالاکییە بە هەواڵنێری ژینگەوانی راگەیاند: بە سەرنجدان بەوەی کە پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە، ئێمە لەم چالاکییەدا بەشداریمان کرد و ویستمان بەم شێوە لە ژیانەوەی ژینگەی زامداری وڵاتەکەمان بەشدار بین.