دەیان هکتار لە دارستانەکانی دەرە هەجیج لە ناوچە هەورامان لە ئاگری دژمنانی ژینگەی کوردستان سووتا

0
549

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،رۆژانە بە هۆی ئاگرتێبەردانەکان لە کوردستان سەدان هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ناو دەچن.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی هەجیج (دەرەهەجیج)لە ناوچەی هەورامان بەردرا و لەم ئاگرکەوتنەوەدا کە تا ئێستاش بەردەوامە خەسارێکی بەر چاو بەر ژینگە و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوتووە.

یەکێ لە هاوەڵایانی گوندی هەجیج لەو پیوندیەدا بە ژینگەوانی راگەیاند کە ساڵی رابردوو بە هۆی بەنداوی داریانەوە بەشێکی بەرچاو لە باشتەرین دارستانەکانی ناوچەکە کەوتنە ژێر ئاوی بەنداوەکەوە ئێستاش هەر رۆژە ئاگر لە ناوچەیەکی هەورامان بەردەدەن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کە لەلایەن کەسانی سەر بە سپاوە ئەم کارە بەرێوە دەچێت و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوە کە رێژەی دارستانەکانی ناوچەکە کەم بێتەوە هێندێ شێوێن بە هۆی ئەوەی کە هەموو ساڵێک ئاگری تێ بەردراوە جگە لەوە کە هیچ دارێکی نەماوە گژووگیاشی لێ شین نابێت.

ئەو هاوەڵاتیە لە درێژەدا وتی کە تا ئێستا رێژەی سووتانی دارستانەکانی ناوچەکە زیاتر لە ٥۰هکتار دەبێت.

شایانی باسە لە کاتی سەرهەڵدانی ئاگرکەوتنەوەکە هەتا ئێستا چاڵاکانی ژینگەپارێزی هەورامان و ناوچەی مەریوان لە سەر ئاگری ئەو شوێنەن و خەریکی کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچەن.

گوندی مێژووی هەجیج کە لە دوو کیلومیتری شاری نۆدشە هەڵ کەوتووە یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی کوردستان بە ئەژمار دێت و ساڵانە بە هۆی سرووشتی جوان و دڵڕەفێنی ناوچەکە خەڵکانێکی بەر چاو روو لەو ناوچە دەکەن.

--- 22 032 111 hewr