گرووپی ژینگە پارێزانی زایەڵە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی”نا بۆ دەڵقی پلاستیکی” چالاکیی بەڕێوە برد

0
733

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان ، گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە لە درێژەی کار و چاڵاکیەکانی خۆیدا ڕۆژی جیهانی “نا بۆ دەڵقی پلاسەتیکی بەرێوە برد.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۲۱ی پۆشپەی ۲۷۱٦ی کوردی گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە رۆژی جیهانی نا بۆ دەڵقی بەرز راگرت و لەو چاڵاکییەدا بۆ یەکەمین جار سەردانی دەرمان خانەکانی شارستانی مەهابادیان کرد و پێشنیاری خۆیان پێشکەشی دەرمان خانەکان کرد و بە پێشوازی گەرمی دەرمان خانەکان ڕووبەڕوو بۆوە.

ئەو پێشنیارە بۆ دەستپێک لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەی دکتور وەتمانی و هەر وەها لە دەرمان خانەی دکتور لەتیفی بەڕێوه‌ چوو. لەو چالاکییە‌دا گرووپی ژینگە پارێزانی زایەڵە کیسەی کاغەزی لە جیات دەڵقی پلاستیکی پێشکەشی ئەو دوو دەرمان خانەیە کرد بۆ ئەوی چیتر لە دڵقی پلاستیکی کەڵک وەرنەگرن.