بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پاژین دوو چالاکیی ژینگەپارێزی لەو شارە بەڕێوەبرد.
ئەم چالاکییانە لە رۆژانی 15 و 17ی خاکەلێوە بەڕێوەچوون.
هەواڵنێری ژینگەوان لە ژێر ناوی ڕزگار کردنی چەند دار بەڕوو لە مردن و لەناو چوون رایگەیاند: رۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ٩٥ی هه‌تاوی، له سه‌ر ڕێی بۆیه‌ن بۆ كێله، به هیممه‌تی چالاكانی ژینگه پارێزی بانه شه‌ش دار به‌ڕوی قه‌راغ جاده لە لەناوچوون رزگار کران.
دەوترێت به هۆی بارانه زۆره‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر گڵ هه‌ره‌سی كردبوو و ڕووخا بوون.
ئەم دارانە لەلایەن ژینگەپارێزانەوە ڕاست كرانه‌وه و خرانه‌وه جێی خۆیان و مه‌ترسی له ناو چوونیان له‌سه‌ر لاچوو.
هەروەها راپۆرتی گەییشتوو باس لەوەدەکات کە سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ٩٥ی هه‌تاوی به به‌شداری چالاكانی ژینگەپارێزی و ئه‌ندامانی پاژین، هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مام بۆ ده‌ستپێكی ناشتنی نه‌مامی زیاتر له پرۆژەی ئاربابالەند له كێوی جنێره‌ی بانه به‌ڕێوه چوو.