ئاگرتێبەردان لە دارستان و سرووشتی کوردستان بەردەوامە

0
613

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ زیاتر لە ۷ جار ئاگر لە دارستانەکانی گوندی کانیشە و وزمانە سەر بە شاری کامیاران بەردرا.

رۆژی یەکشەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ حەوتەمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گوندی کانیشە و وزمانە لە ناوچەی کامیاران بەر درا، بۆ چندمین جار رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خەڵەمێش.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند، زیاتر لە ۱۰هکتار لە دارستانەکانی گوندی وزمانە بە تەواوی لە ناو برد، خەسارێکی یەکجار زۆر بەر ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

هەر لە پیوندنی لەگەڵ ئاگرتێبەردانەکانی کوردستان لە شاری سنە ئاگر دەورووبەری بەنداوی قشڵاق بەردرا،لەم ئاگرکەوتنەوەدا کە زیاتر لە ۲ کاتژمێری خایاند، زیاتر لە ۲ هێکتار لە سرووشتی ئەو شۆێنەی کردە سووتماک و خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت گیانە لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە کە خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچە کامیاران با تایبەت گوندی وزمانە و چاڵاکانی ژینگەپارێز ئەو ناوچە و هەر وەها خەڵکی ژینگەپارێزی شاری سنە گرووپی بەرگری لە ئاگر لە شاری سنە هەروەها گرووپی ژینگەپارێزی وەحدەت لە کۆژانەوەی ئەم ئاگرکەوتنەوانەدا ڕۆڵی بە چاویان گێریاوە.

لە ماوەی رابردوودا کە ئاگرتێبەردانەکان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان دەستی پێ کردووە خەڵکی ژینگە دۆستی کوردستان لە سەرجەم ئاگرکەوتنەوەکاندا بە شێوەی خۆرسک بشداریان لە کۆژانەوەی ئاگرەکاندا کردووە.

1

2