ئەنجومەنی پاژین چالاکییەکی ژینگەپارێزی بەڕێوەبرد

0
743

بەپێی هەواڵی ژینگەوان، بەبۆنەی ڕۆژی دارستان ــەوە، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پاژین ــی بانە، چالاکییەکی بەڕێوەبرد.

لەم چالاکیەدا داوا لــەمامۆستایانی ئــایینی، وتاربێژانی ڕۆژی هەینی کرا کـە وتاری هەینی تـــەرخان بکــەن بە باسی ژینگە پارێزی
بـــەتایبەت پرسی ئــاگر کەوتنەوەکان کــە لەم وەرزەدا ڕوو ئـەدەن.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی پاژین لە سێ ڕۆژدا بــەسەر 80مزگەوتدا پەیامیان بڵاو کردەوە.

ئەم داواکارییەی ئەنجومەنی پاژین پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.