مانۆڕی نیزامی سپای پاسداران لە شاری گیلانغەرب سۆتاندنی دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستانە لێکەوتەوە

0
733

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،لە پارێزگای کرماشان هاوکات لە سێ شوێنی جیاوازەوە ئاگر لە جەستە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردراو کە دواهەمینیان بە هۆی مانووری نیزامی هێزەکانی سپای پاسداران جێگیر لە ناوچە روویداوە.

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی هێزەکانی سپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران لە ناوچە تنگەی حاجییان بۆ لای دیرە سەر بە شاری گیلان غەرب لە پارێزگای کرماشان دەستیان کردە بە مانوورێکی چڕی نیزامی و کە بە هۆی ئەو مانوورە نیزامیە ئاگر لە بەشێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ناوچەی تنگەی حەجییان بەربووە.

شایەت حاڵان باسە لەوە دەکەن کەن ئاگرکەوتنەوەی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەر چووە رووبەرێکی بەرچاوی دارستانەکانی ناوچەکە گرتووەتەوە کۆژانەوەی ئاگرەکەی بۆ ژینگەپارێزانی ناوچە ئەستم کردووە،چاڵاکان ژینگە دۆستانی ناوچەکە داوای یارمەتیان لە ژینگەپارێزانی ناوچەکانی دیکەی کوردستان کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەری ژینگەوان کەوتووە لە ئێستا زیاتر ۱۰۰هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سۆتاوە،خەسارێکی بەرچاو بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە ئەم لەحاڵێکدایە کە لە شاری کرماشان ئاگر لە پارکی گەشتیاری تاقۆسان بەردراوە تا ئێستاش بەردەوامە،خەسارێکی بەرچاو بەر ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.

ئاگرکەوتنەوە زەنجیرەیەکانی پارێزگای کرماشان لە ماوە دوو رۆژ رابردوو بە شێوەیەکی نا ئاسایی لەلایەن هێزەکانی سەر حکومەتەوە دەستی پێ کردووە و رۆژ نییە ئاگر لە ناوچەیەکی کوردستان بەر نەدەن.

alman

IMG16325165