سۆتاندنی قەفەزەکان،ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشت لە شاری بانە

0
542

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان. ڕاوچییەکانی شاری بانە بە دەست‌هەڵگرتن لە راو ژیانێکی نوێیان بەخشییە گیانلەبەرانی ئەو ناوچە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا رواچییەکانی ناوچەی بانە لە هەڵمەتێکی ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشتدا دوو باڵندەی ڕاوکەر و ١٠ کەو کە لەلایەن لە ڕاوچییانی ئەو کە لەناو قەفەسدا ڕاگیرابوون، گەڕێندرانەوە باوەشی سروشت.ئەو ڕاوچییانە بە ئاگرتێپەردانی قەفەسی باڵندەکان ئاشت بوونەوە خۆیان لەگەڵ سرووشتی راگەیاند،بە یەکجاری وازیان لە راوکردن هێنا.
شایانی باسەکە ئازادی کردنی ئەو گیان ڵەبەرانە بە هاوکاری ئەنجۆمەنی پاژینی شاری بانە و خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە بەرێوە چووە.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، راوچییە کوردەکان، بە شێوەی بەکۆمەڵ و بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی کوردستان، دەستیان لە ڕاوکردن هەڵگرتووە، کە سەرجەمی ئەو چالاکییانە بەبێ یارمەتیی ناوەندە حکوومەتییەکان بەڕێوەچووە.

photo_2016-04-17_16-12-53

photo_2016-04-17_16-13-03