ئاگری نەیار دەست لەسەر ژینگەی زامداری نیشتمان هەڵناگرێت

0
593

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، ڕۆژی یەکشەممە 17ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ئاگر ژینگەی کوردستان هەروا بەردەوام بوو.

هەواڵنێری ماڵپەڕی ژینگەوان لەو پێوەندییەدا لە شاری ورمێوە ڕایگەیاند کە لە ناوچەی تەڕگەوەر ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکان بەردراوە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لە گوندی کای بووە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ئەم ئاگرانە تەنیا لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە و بەبێ هاوکاریی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

هەروەها لە درێژەی ڕەوتی ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستاندا، هەمان ڕۆژ ئاگر لە لێڕەوار و دارستانەکانی گوندی نوشان دارسنجی سەر بە پارێزگای ورمێ بەردرا.

ئەو ئاگرەش بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی کوردستانی کردە خۆڵەمێش و لەناوی برد.