ئاگرتێبەردانی ژینگە لە مەریوان و سنە

0
547

بە پێی ڕاپۆرتی ژینگەوان لە درێژەی ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان، ئەمڕۆ 31 ی پووشپەر ئاگر بەردڕاوە چوار ناوچەی مەریوان.

هەواڵنێری ژینگەوان ڕایگەیاند، دارستان و لێڕەوارەکانی جووجە سازی و گڵیە دوڵە بێ ناوچەی مەریوان ئاگرلە جەستەیان بەردڕاوە.

هەروەها دەشوترێت کە ژینگەی ئاوایی چاوگ و مووسک، نزیک شاری مەریوان ئاگریان تێبەر بووە.

بە پێی ئەم هەواڵانە ئەنجۆمەنی سەوزی چیاو خەڵکی ژینگە پاڕێزی ئەو ناوچانە تێدەکۆشن بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان.

هەرلەم پێوەندییەدا، هواڵنێریکمان لە سنەوە ڕایگەیاند ئاگربەربووەتە ئاویەری گەورە لە مەسیری حەفت ئاسیاو.

تاوەکوو ئێستا هیچ ئامارێک سەبارەت بە خەساری ئەم ئاگرانە پێمان نەگیشتووە.

ئاماری ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمساڵ لە کوردستان لەلایەن ژینگەوانەوە تۆمارکراوە.

ئامارەکانی ماڵپەری ژینگەوان پیشان دەدەن کە لەماوەی 60 ڕۆژی ڕابردوودا،لانیکەم 250حاڵەتی ئاگەرتێبەربوونی ژینگەی خۆرهەڵات ڕووی داوە.

ئەم ئامارە باس لەوە دەکات کە لەم ماوەیەدا ڕۆژانە زیاتر لە چوار ناوچەی کوردستان، ئاگر لە ژینگە بەربووە.

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە