ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشت،گەرانەوەی کەوەکان بۆ ناو سرووشتی کوردستان

0
669

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە راوچەیەکانی شاری بانە لە هەڵمەتێکی ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشتدا کەوەکانیان گەراندەوە بۆ سرووشت و قەفەزەکانیان سۆتاندوو وازیان لە راو کردن هێنا .

رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، شەش کەس لە کۆنە ڕاوچییەکانی شاری بانە، بە شکاندنی قەفەسەکانیان، ژیانێکی نوێیان بە باڵندە و پەڵەوەرە کێوییەکان بەخشی.

ئازاد کردنی کەوەکان بە هاوکاریی هێندێک لە چالاکانی ژینگە پارێزی شاری بانە لە حەوتووی ژینگەدا بەڕێوەچوو.

ئەو ڕاوچییانە بە ئاگرتێپەردانی قەفەسی باڵنداکان، پەشیمان بوونەوەی خۆیان لە ڕاوکردن دەربڕی و بۆ هەمیشە وازیان لەو پیشەیە هێنا.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، ڕاوچییە کوردەکان، بە شێوەی بەکۆمەڵ و بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی کوردستان، دەستیان لە ڕاوکردن هەڵگرتووە، کە سەرجەمی ئەو چالاکییانە بەبێ یارمەتیی ناوەندە حکوومەتییەکان بەڕێوەچووە.