دوو چالاکیی ژینگەپارێزیی جۆراوجۆر لە سنە

0
497

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئازادکردنی 80 کەو لە داوێنی سروشت و خاوێنکردنەوەی ژینگە لەلایەن قوتابیانی کوردەوە دوو چالاکین کە لە سنە بەڕێوەچوون.

ڕۆژی چوارشەممە، چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە سنە بەڕێوەچوو.
لەم چالاکییەدا، بە ئازادکرانی 80 کەو لە داوێنی کێوی ئاویەر، گرینگی بە ژینگە و ئاژەڵ درا.

ئەم چالاکییە بە دروشمی، ژیان تەنیا هی ئێمە نییە با مافی ژیان لە هیچ بوونەوەرێک زەوت نەکەین بەڕێوەچووە.

ڕاپۆرتی گەییشتوو باس لە بەشداری چالاکانی ژینگەپارێزی و شاخەوانانی خەڵکی سنە لەم چالاکیە دەکات.

لەم پێوەندییەدا و بەپێی هەواڵی ژینگەوان، لە درێژەی کلتوورسازی ڕێکخراوە ژینگەپارێزیەکان، قوتابیانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد
.
ئەم چالاکییە لە شاری سنە و بە هەوڵی کۆمەڵی کوردستانی سەوز بەڕێوەچووە.

لەم چالاکییەدا زبڵ و خاشاکی ڕێگای هەفت ئاسیاو کۆ کراوەتەوە.

sne2

sne3