بێ ئاو لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی تەنگی بە خەڵکی ئەو ناوچە هەڵچنیوە

0
688

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،هەر چێ لە وەرزی گرما نزیکتر دەبینەوە کێشە کەم ئاوی زیاتر بەرۆکی شار و گوندەکانی کوردستان دەگرێتەوە،ناوچە جیاجیاکانی کوردستانە کێشەی کەم ئاوی گوندەکانی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گرتووە.

هەنوکە لە کوندی زیارەتی تەمر خان سەر بە ناوچەی باوەجانی دوخی ئەم گوندە نالەبارە و کێشەی کەم ئاوی گەیشتووە هێڵی سوور.

ئەمە لە حاڵێکدا یە کە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کەمتر خەمی ناوندە پیوندی دارەکانی حکومەت هەزاران گوند لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رووبەرووی کەم ئاوی بونەتەوە.

کۆماری ئیسڵامی لە ساڵانی رابردوو بۆ گۆرینی ئۆکوسیستم و دیموگرافی خۆرهەڵاتی کوردستان دەستی داوەتە پیلانی دروست کردنی بەنداو و گۆازتنەوەی ئاو بۆ پارێزگانی دیکە.

شایانی باسە تا ئیستا لە لایەن بنکەی پەیوەندیدارەکانی حکومەت هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەم کێشانە نەدراوە ئەم کێشەیەش بووتە هۆی چۆڵ بوونی بەشێک لە گوندەکان و کۆچ کردنی خەڵک لە گوندەکان بۆ شار و کومەڵێک کێشەی دیکە ی بە دواوە بووە.

دروست کردنی بەنداوی ناستاندارد،لەرادەبەدەر لە رۆژهەڵات وکواستنەوەی سەر چاوەئاویەکانی کوردستان بۆ ناوچەکانیتر بە مۆڵەتی ئیدارەکانی ئیرانەوە وەکو سیاسەتی و پیلانێکی دارێشراو بۆ ئاسمیلاسیون کردنی رۆژەهەڵات دەستی پێ کردووە،کە هەر رۆژە و ناوچەیە لە کوردستان دەگرێتەوە.