ئاگرکەوتنەوە/لێرەوارەکانی شاری مەریوان لە ژێر هەرەشەی نەیارانی ژینگەی کوردستان دەناڵێنن

0
552

بەپێی هەواڵپەڕی ژینگەوان،ئەمرۆ بۆ جاری دووهەم لە لێرەوارەکانی شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرا و بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکان لەو ناوچە هەرەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ڵێرەوارەکانی ئەو ناوچە.

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی۱۹ی جۆزەردان بۆ جاری دووهەم ئاگر لە لێرەوارەکانی قەڵای ئیمامی سەر بە شاری مەریوان بەردرا،کۆمەڵێکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو شۆێنەی لە ناو برد.

هەر لەم پیوندیەدا سەرلە بەیانی ئەمرۆ ئاگر لە پشت هۆتێلی جیهان لە شاری مەریوان بەردراو کە بە هەوڵوو کۆشەشی خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو شۆێنە ئاگرەکەیانکۆژاندەوە.

شایانی باسە کە ڕۆژێک پێش ڕێکەوتی ۱٨ی جۆزەردان ئاگر لە لێرەوارەکانی گۆندی بێڵووی سەر بە شاری مەریوان بەردرا، کە ئەم ئاگرکەوتنەوە بووە هۆی سۆتاندنی بەشێکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو گۆندە.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.