کەمتەرخەمیی حکوومەت و چالاکییە جۆراوجۆرە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان

0
587

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، چاڵاکانی مەدەنی ژینگەپارێزی شاری مەریوان بە هاوکاری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە درێژەی چالاکییەکانیدا، بە بەشداری لە چالاکییەک لە زرێبار، لەسەر گرینگیی زرێبار و ژینگەی کوردستان بۆ خەڵکی کورد، پێداگری کردەوە.

هەواڵی گەییشتوو باس لەوە دەکات کە ئەم چالاکییە بە بەشداری دووکاندارەکانی دەوروبەری زرێبار، خەڵکی ئاسایی، ئەندامانی ئنجومەنی سەوزی چیا و هەروەها ئەو کەسانەی کە لە زرێبار کار و کاسپی دەکەن بەڕێوەچووە.

لەم چالاکییەدا کەلەلایەن گرووپی زرێباری خاوێنەوە ڕێک خرابوو، دەوروبەری گۆلی زرێبار، لە زبڵ و خاشاک خاوێن کرایەوە و بەو شێوەیە جوانییەکانی گۆلی زرێبار وەدەرخرانەوە، تاوەکوو گەشتیاران ڕاستیی دیمەنی زرێبار و ژینگەپارێزیی خەڵكی کوردستان ببینن.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە هەموو ناوچە و شار و گوندەکانی کوردستان، ڕەوتێکی ژینگەپارێزی دەستی پێکردووە و خەڵکی کوردستان سەرەڕای دوژمنایەتی حکوومەتی ئێران لەگەڵ کوردستان و ژینگەی نیشتمان، توانیویانە لە هەموو ورە و هێز و توانای خۆیان بۆ پاراستنی ژینگە کەڵک وەربگرن و ببنە ئاڵاهەڵگری ژینگەدۆستی و پارێزەربوونی ژینگە وەکوو سەرچاوەی ژیان.