پەرەپێدان بە کۆلتووری ژینگەپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

0
799

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە ماڵپەری ژینگەوان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەرەپێدان بە کۆلتووری ژینگەپارێزی رۆژ بە رۆژ لە پەرەسندنە.

رۆژی هەینی ۲۲گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی لە شاری دێولان لە لایەن گەنجانی ئەو شارەوە بە دروشمی (پاراستنی ژینگە،پاراستنی ژیانە) لە پارکی لالەی دێولان چالاکی پاک و خاوێن کردنەوە بەڕێوەچوو.

شایانی باسە لەم چالاکییەدا لە سەرجەم چین و توێژێکی شاری دێولان لە کچان و منداڵان به‌شداریان کردوە.

جێگای باسە کە سەرەڕای گوشاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرگری کردن ودرووس کردنی ئاستەنگی بۆ چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزن،بەڵام دیسان چالاکان ئەرکی خۆیان بە ڕێوە دەبەن ولە بوارە جیاوازەکاندا چالاکی خۆیان پیشان دا.