ئاگری دوژمنانی سرووشتی جوانی کوردستان، دەستبەرداری دارستانەکانی مەریوان نابێت

0
534

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،دارستانەکانی مەریوان ڕۆژانە بە شێوەی گۆماناوی دەکرێنە ئامانج و ڕۆژ نییە چەندین هکتار لە باشتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی نەسووتێن.

ڕۆژی شەممە رێکەوتی ۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی لەنجاوا سەر بە شاری مەریوان بەردرا و رووبەرێکی بەرچاو چڕتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە سووتماک.

بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە رۆژی ٨ی گەوێژ دەستی پێ کردوە،هەمان ڕۆژ لەلایەن خەڵکی ناوچەکە کۆمیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە گوندی لەنجاوا ئاگرەکەیان کۆژاندووەتەوە کە بۆ جاری دووهەم سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سەری هەڵداوەتەوە.

شایانی باسە کە لەم ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر ٥هکتار لە دارستانەکانی گوندی لەنجاوا لە ئاگردا سووتان کە بەشێکی بەرچاویان لە دارە گۆێزەکانی باغەوانەکانی ئەو ناوچە بوون،خەسارێکی یەکجار زۆر بەر باغەوانانی ئەو شۆێنە کەوتووە.

لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا ئەمە دووهەم جارە ئاگر لە دارستانەکانی گوندی لەنجاوا بەر دەدرێت، چوار رۆژ پێش لە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ دارستانەکانی ئەو ناوچە کەوتنە بەر شەپۆلی ئاگرەکان و لەو ئاگرکەوتنەوەش زیاتر لە ۷هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بوون بە سووتماک.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی مەریوان و کۆمیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجۆمەنی سەوزی چیا کە لە گوندەکانی ناوچەی مەریوان بیشتەجێن کۆژاوەتەوە کە بەریتین لە کۆمیتەی مووسک کۆمیتەی لەنجاوا،کۆمیتەی حەسەن ئاوڵە.

13902147_268544713527045_193675597_o

photo_2016-07-30_21-30-36