ئاگر تێبەردان لە دارستان و سرووشتی کوردستان بەردەوامە/بۆکان.بانە

0
606

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە بە شێوەی هاوکات و بەردەوام ئاگرلە چەندین ناوچەی کوردستان بەردەدرێت.

ڕۆژی شەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی بۆغدەکەندیی باغی گشتیی مەلا حەمزە لە شاری بۆکان بەردرا و خەسار و زیانێکی یەکجار زۆر بەر دارستان و باغی وەرزێڕانی ناوچەکە کەوت.

لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا کە چەندین کاتژمێر درێژەی کێشا، زیاتر لە  ٤هێکتار لە دارستان و باغەکانی ئەو ناوچەیە سووتا، بە وتەی شایەتحاڵێک، زیاتر لە ٥۰۰ بنەداری باغەکانی ئەو شوێنە بەتەواوی سووتاوە.

لە لایەکی ترەوە لە شاری بانەش ئاگر لە دارستانەکانی گوندی کەوێڵە بەردرا، دەگوترێ لئەم ئاگرکەوتنەوەیە کە دوای چەند کاتژمێر لەلایەن هاووڵاتیانی ناوچەکەوە کۆژایەوە، ڕووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیە بە تەواوی سووتاوە و خەسارێکی ژینگەیی یەکجار زۆر وەبەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.

هەمان ڕۆژ و هاوکات لەگەڵ ئاگری دارستانەکانی گوندی کەوێڵە، ئاگر لە شاخی بەردەزەردی شاری بانە بەردرا و کۆمەڵێکی بەرچاو لە دارستانەکانی شاخی بەردەزەردی سەر بە شاری بانە لەو ئاگرەدا یەکسەر بوون بە خۆڵەمێش.

13682403_268544776860372_214681482_o

13866913_1803390376539850_1422473855_n

13872448_1803399969872224_578288247_n