بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی سەوزی زەردوویی بە بوونەیی یەکەمین ساڵیادی ئەو رێکخراوە رێوەسمێکی بەرێوە برد.
ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی ئەنجومەنی سەوزی زەردۆیی لە ئاوایی زەردۆیی سەر بە شارستانی پاوە فستیواڵێک بەڕێوە چوو.
لەو فستیواڵەدا زۆربەی ئەنجومەنە مەدەنییەکانی پارێزگای کرماشان و ١١٠٠ میوان لە خەڵکی ناوچەکە بەشدارییان کرد.
شایانی باسە ئەنجومەنی سەوزی زەردۆیی ماوەی ساڵێکە دەستی بە کارەکانی خۆی کردوە و توانیویەتی لەمەڕ پاراستنی ژینی ئاژەڵەکان وسرووشتی ناوچەکە کاریگەری گەورەی هەبێت و لەو پێوەندییەدا خزمەتی هەرە گرینگی بە سروشت وگیانی گیانلەبەرانی ناچەکە کردوە.