سەوزترین زەماوەندی لە کرماشان کرا

0
651

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، سەوزترین زەماوەندی ئێران لە کرماشاندا کرا.

ئەم زەماوەندە پاش چاندنی یەک هەزار و 305 نەمامی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

بووک لەم زەماوەندەدا چاندنی یەک هەزار و 305 بن نەمامی وەکوو مارەیی دانابوو.

ئەم دوو لاوە کرماشانییە لە ڕەوتی چالاکیی ژینگەپارێزی لە ئەنجومەنی هێڵوو لەگەڵ یەکتر ئاشنا ببوونەوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەم ئەنجومەنە خۆڕسکە جگە لە یەک هەزار و 305 نەمامەکەیتر، 124 هەزار بن نەمامی دیکەی چاندووە.

سەعید سلێمانی و شیوا موعتەزێدی ئەو دوو لاوە کرماشانییەن کە سەوزترین زەماوەندی ئێرانیان بە ناوی خۆیانەوە تۆمار کردووە.

photo_2016-05-20_14-57-54