ئاگری نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستان لێرەوارەکانی بانەی ڕەش پۆش کرد

0
691

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،رۆژانە دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا دەسۆتێنرێت،کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت لە ناوچەکانی کوردستان یەکێ لە هۆکاری زیاد بوونی رێژەی سۆتاندنی دارستانەکانە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۹ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە لێرەوارەکانی کێوی دووزین لە ناوچەی بانە بەردرا و بە هۆیەوە چەندین هێکتار لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئـاگردا ســـووتا،زیانێکی زۆر بە ژینگـــــەو دارو دەوەن و هەروەها گیانلەبەرەکان ناوچەکە گەشت.

شایانی باسە ئەم ئاگرەوتنەوە بە هەواڵوو تێکۆشانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە کۆژایەوە.

هاوکات لە ناوچەی مەریوان ئاگر لە دارستانەکانی رووبەرووی جۆجەسازی بەردراو بەو هۆیەوە چەندین هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە ئاگردا سۆتا، خەسارێکی بەر چاو بەر ژینگە و سرووشتی ناوچەکە کەوت،کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە،روو لە لە زیاد بوونە.

زۆرێک لە چاڵاکانی ژینگەپارێزی لەو باوەرەدان کە حکومەت جگە لەوە کە لە زۆربەی ئاگرەوتنەوەکاندا دەستی هەیە،هاوکات نەبوونی خزمەتکۆزانی پێویست،هەروەها کەرەستەی تایبەت،ئامادە نەبوونی ناوندە پیوندی دارەکانی حکومەت لە کاتی پێویست وەک ئاگرکۆژێنەوە…یەکێ لە هۆکاری سەرەکی زیادتر سۆتاندنی دارستانەکانی کوردستانە.

1

3