بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە،ناوەندی ڕاهێنانی هزر (ئەندێشە) منداڵان و ڵاوان خۆلێکی ژینگەپارێزییان بە رێوە برد.
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۹ی پۆشپەر گرووپی ژینگه‌پارێزی زایه‌ڵه،ناوەندی ڕاهێنانی هزر (ئەندێشە) منداڵان و ڵاوان لە شاری مەهاباد خۆلێکی ژینگەپارێزییان لە ژێر ناوی (نا بۆ دەڵقی پلاستیکی) بەرێوە برد.
لەم خۆلەدا لەلایەن ماموستا و بەرێوبەرانی ئەو خۆڵە فێرکاریە چەندین وانە سەربارت بە گرەنگی خاوێن راگرتنی سرووشت و هەروەها زەرەروو زیانەکانی دەڵقی پلاستیکی بۆ سەر ژینگە پێشکەش بە بەشداران کرا،هەر کام لە ئامادە بووان لەو بارەوە راو بۆچوونی خۆیان دەربری.
له كۆتاییدا لەلایەن بەرێو بەرانی خۆلەکەوە كیسه‌ی كاغه‌زی پێشكه‌شی منداڵان و ڵاوان كرا كه نه‌قاشی و ته‌ڕحی خۆیان له‌سه‌ر دابه‌زاند.
شایانی باسە کە گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە چەندین كتێبی وه‌ک دیاری پێشکەش به منداڵه‌كان وه‌كوو هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌و پێش بردنی نا كوتن بۆ دەڵقی پلاستیكی و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه له نێو منداڵاندا.