نەبوونی خزمەت کۆزاری لە گۆندەکانی ناوچەی بانە خەڵکی ئەو ناوچەیەی بەزاڵە هێناوە

0
1338

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، نەبوونی خزمەت گۆزاری لە گۆندەکان کوردستان بووەتە هۆکاری کۆچ کردنی زۆرەملی هاووڵاتیانی کوردستان بۆ شارەکان.

لە ماوەیە دوو ساڵی رابردوودا گۆندی سێوچ لە ناوچەی بانە لە هەموو خزمەت گۆزارییەک بێبەش کراوە لە سەرەوەی هەموویان نەبوونی ئاوی خۆاردنەوە خەڵکی ئەو گۆندەی بە زاڵە هێناوە.

یەکێ لە هاووڵاتیانی گۆندی سێوچ لە وتووێژێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەری ژینگەوان رایگەیاند، ساڵانێکە خەڵکی ئەم گۆندە بە دەست بێ ئاوی، نەبوونی سیستمێکی رێکۆپێکی لوولەکەش، دەرنەچوونی فازڵاوی ئەو گۆندە بە شێوەی درۆست، نەبوونی رێگاوبان ئێستاندار…دەناڵێنن، سەرەرای نارەزایەتی خەڵک، چاڵاکانی مەدەنی ئەو ناوچە هیچ وڵامێک لەلایەن دەست و پیوندیەکانی حکومەتەوە بە خەڵکی ئەم گۆندە نەدراوەتەوە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئاوی حکومی گۆندی سێوچ تەنیا ۲کاتژمێر لە رۆژدا بووە، کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بۆ ۱٥دەقە کەم کراوەتەوە، خەڵکی خۆیان لە شێونەکانیتر ئاوی خۆاردنەوەی خۆیان دابین کردووە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە درێژەدا رایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا خەڵکی ئاوایی بە شێوەیەکی جدی رووبەرووی مەترسییەکی جدی بووەتەوە، کە ئەویش نەبوونی ئاوی خۆاردنەوەی پاکە کە بۆ ماوەی دوو ساڵە لەو گۆندە دەست نەکەوتوو، بە هۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ زێراوەکان لەگەڵ ئاوی خۆاردنەوە رۆژانە خەڵکی تۆشی دەیان نەخۆشی پێستی و رشانەوە، چەندین نەخۆشی وایڕۆسی کردووە.

ئەو هاووڵاتیە کوردە رایگەیاند کە لە ماوەی دوو مانگی رابردودا زیاتر لە ٤۰۰ کەسی خەڵکی ئەو گۆندە تۆشی نەخۆشی بوون روانەی نەخۆشحانە کراون، کە ئەم دیاردە لە سەر ژیان و دۆخی ئابۆری خەڵک تەسیری بەر چاوی داناوە، خەڵکی گۆندی سێوچ بە ناچار خەریکی چۆڵ کردن و بە جێ هێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان و بەشێکی بەر چاو لە خەڵکی ئەو گۆندە زەوی و ماڵی خۆیان خەریکەن دەفرۆشن روو لە شارەکانی دەرووبەر دەکەن، کە تا ئێستا چەندین بنەماڵە ئەو گۆندەیان بە یەکجاری جێهێشتووە.

ئەو هاووڵاتیە لە کۆتاییدا وتی لە ماوەی رابردوودا کە دۆخی ئاوی خۆاردنەوەی گۆندی سێوچ بە تەواوی لە حەدی خۆی دەر چووە، چەندین نامەمان بۆ ناوندەکانی حکومەت ناردووە کە تا ئێستا هیچ وڵامێکیان نەداوینەتەوە.

13

14

photo_2016-09-04_22-06-40