ئاگری دارستانەکانی هەورامان کوژانەوەی نییە و بۆ چەندۆمین جار ئاگریان تێبەردرا

0
603

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەی هەورامان کۆتایی نییە و هەر رۆژە و ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە بەردەدەن.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲۹ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی گوندی باینگان ناوچەی میرعبدلی سەر بە شاری پاوە بەردرا،کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگرکەوتنەوەکە بەر دەوامە و رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە.

شایانی باسەکە تا خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچە پاوە بە هانای ئاگرەکەوە چوون،بە هۆی زۆر بوونی ئاگری دارستانەکان داوایان لە چاڵاکانی ژینەپارێزی ناوچەکە کردووە کە بە هانایانەوە بچن.

ئاگرتێبەردانی گوندی باینگان و ناوچە میرعبدلی لە حاڵێکدایە کە هێشتا ۱۲کاتژمێر بەسەر کۆژانەوەی ئاگری دارستانی گوندەکانی هێروێ،شەرەکان،نروێ تێنەپەریوە،کە لەو ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە ۱٥۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە کرد بە خەڵووز، بگرە دەیان جۆر ئاژڵ و باڵندە لەو ئاگرکەوتنەوانەدا لە ناو چوون .

لە ماوەی یەک حەتووی رابردوودا بە شێوەیەکی کۆمانی لە ناوچەی هەورامان ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەدرێت،بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچەی هەورامان ئەو ئاگرکەوتنەوە لە لە ژێر سایەی ناوندەکانی حکومەتی بەرێوە دەچێت و بە تایبەت لە ماوەی یەک دوو مانگی رابردوودا کە هێزی پێشمەرگە گەراوەتەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان رۆژانە ناوچە شاخاویەکانی کوردستان تۆپباران دەکرێن و تێیاندا مانۆری نیزامی بەرێوە دەچێت.

photo_2016-07-19_15-05-36

photo_2016-07-19_15-05-50