لە شاری کرماشان هەڵمەتێکی نەمام چاند بە رێوە چوو

0
693

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،گرووپی دوستانی قاسەدک لە شاری کرماشان بە هاوکاری خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچەی هەڵمەتێکی نەمام چاندیان بە رێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی گۆڵانی گرووپی دۆستانی قاسەدەک لە هەڵمەتێکی ژینگە دۆستانەدا بە هاوکاری خەڵکی گوندی شەبانکارە سەر بە شاری رەوانسەر زیاتر لە سی نەمامی هەنار و توویان چاند،هەر لەلایەن گرووپی قاسەدەکەوە 40نەمام پێشکەش بە خەڵکی ئەو ناوچە کرا کە لەم چالاکییە بەشدار بوو کە لەو ناوچە لەو شوێنان کە پێویستە بی چێنن.

لە ماوەی مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو و مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆمەڵێکی بەرچاو هەوڵی ژینگەپارێزی لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی کوردستانەوە بەڕێوەچوون.