بەرێوە چۆنی چالاکی ژینگە پارێزی لە شاری بانە

0
552

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی پاژین، گرووپی کەژوانی پاژین و گرووپی شاخەوانی ئەورازی شاری مەهاباد هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ۳ی مانگی گوڵانی ۹٥ی هەتاوی، گروپی کەژوانی پاژین و گروپی شاخەوانی ئەورازی مەهاباد، لە بەرنامەیێکی کەژوانی بۆ بناری چیای سورکێو و لە ڕۆژی زەوی پاکدا، هەستان بە خاوێن کردنەوەی بەشێک لە ژینگەی بناری سورکێو، لەو هەڵمەتەیا سەرەتا کەژوانان و ژینگەپارێزان دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی ئەو شوێنە دیاری کراوە و بە هیمەت و هاوکاری یەک ڕادەیێکی زۆر زبڵ و پاشماوەیان کۆ کردەوە و دیمەنێکی جوانیان لەو ناوچە نەخشاند.
پاشان لە شوێنێکی دیکە بە دەوری یەکدا کۆ بوونەوە و هەستان بە ئازاد کردنی سێ دانە سمۆرە کە لە لایان دوو ژینگە دۆستی تارانی بە ناوەکانی خانمی نیازی و خانمی ئەمینی و ژینگە دۆستێکی بانەیی بە ناوی پەیام زائیدی پێشکەش بە ئەنجومەنی پاژین کرابوو تا لە داوێنی سروشتا ئازاد بکرێن و بە خۆشییەوە ئەم هەڵمەتەش بە هاودڵی یەکدی و ڕۆحێکی ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو و ئەم سێ سمۆرەیە گەڕێندرانەوە باوەشی سروشتی جوان و ڕازاوەی کوردستان.

bane1

bane2