داڵاهۆ/ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی پارێزگای کرماشان بەردەوامە

0
584

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،رۆژانە بە دەیان هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ئاگری کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت دەسووتێ.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە( تەنگەتاریکە)لە شاری داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان بەردرا لەو ئاگرکەوتنەوە کە بە هۆی سەختی شۆێنەکەوە تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە و بە خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.

حشمت رەزای لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەرە ناوخۆیەکانی لە کرماشان سەرەرای پشت راست کردنەوە ئاگری دارستانەکانی ناوچە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاگری ناوچەی داڵاهۆ بە هۆی ناوندە حکومەتیەکانەوە کۆنتڕڵ کراوە هیچ ئامارێکی لە رێژەی سووتانی دارستانەکانی ناوچەکە بڵاو نەکردووەتە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە لە کۆژانەوەی ئاگر دارستانەکانی ناوچە داڵاهۆ ئەو خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە بوون کە ڕۆڵی سەرکی یان لە کۆژانەوەی ئاگرەکەدا هەبوو ناوندەکانی حکومەت سەرەرای ئامادە بوونیان کەمتەرین بەشدارییان لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکەدا کرد.

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی رژیم بە شێوەیەکی عەمدی ئاماری ئاگرکەوتنەوەکان لە کوردستان چەواشە دەکەن و ئاماری ناراست بڵاو دەکەنەوە.

032

111