کرماشان، بە خۆڵەمێش کردنی دارستانەکانی نیشتمان درێژەی هەیە

0
1026

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە ناو بردن کاول کردنی دارستان و سامانە سرووشتیەکانی کوردستان لەلایەن دژبەرانی سرووشتی کوردستانەوە درێژەی هەیە، ڕۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەکاتە خۆڵەمێش.

ڕۆژی چوار شەممە ٢١ی رەزبەری ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی “چالاو، نوخان، نول” سەر بە پارێزگایی کرماشان بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ نەکراوە، زیانێکی یەکجار زۆر بەر سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت بە چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش.

جێگایی ئاماژەیە کە خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچەکە ژینگە پارێزانی کرماشان لە سەرەتایی ئەم ئاگرکەوتنە تا ئێستا بە هەموو هەوڵی خۆیان بەرنگاری ئاگری دژمنانی ژینگەیی کوردستان لەو ناوچە بوونەتەوە.

هەر لەو پیوەندیەدا لە شاری پیرانشار ئاگر کە دارستانەکانی کۆلک بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند خەسارێکی قەربوو نەکراوی لە ژینگە گیان لە بەرانی ناوچەکەدا، چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەیی کۆلکی بە تەواوی لە ناو برد.