ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە رۆژانە بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی نیشتمان لە ناو دەبات

0
607

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگری دارستانەکانی سەلاسی باوەجانی بە تەواوی نەکۆژاوەتەوە لە شاری کانی روانسەر،سرپڵ،هەورامان بەردرا،دەیان هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچانەی کردە خەڵووز.

رۆژی پێج شەممە رێکەوتی۱۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لەلایەن هێزەکانی پادگانی ئەبۆزەرەوە ئاگر لە دارستانەکانی قەڵای شاهین و دەورووبەری پادگانی ئەبۆزەر لە شاری سەرپڵ زەهاو بەردرا و رێژەیەکی بەر چاو لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچە ناوچە بە تەواوی بوو بە خەڵووز.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە کە لەلایەن هێزەکانی پادگانی ئەبۆزەرەوە لەو ناوچە بەردراوە خۆیان قەبۆڵیان کردووە و بیانووی ئەویان هێناوەتە کە گوایا گژوو گیای ئەو شۆێنە بە جلی یەکێ لە سەربازەکانی ئەو پادگانەوە لکاوەو بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەکە.

بە وتەی بەرپرسی سامانە سرووشتەکانی شاری کرماشان لەم ئاگرکەوتنەوەدا ٤هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگرەکەدا سۆتاوە و ئەمە لە حاڵێک دایە کە زۆربەی چاڵاکانی ژینگەپارێزی رێکخراوە خۆ جێیەکانی کرماشان ئاماری سۆتاندنی دارستانەکانی سەرپڵ زەهاویان زیاتر لە ۳٥هکتار بڵاو کردووەتەوە.
‌ ‌
لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بە شێوەیەکی گۆماناوی ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەر درا کە یەک لەوان ئاگرتێبەردانی ناوچەی سەلاسی باوەجانی بوو رێژەی ۱٨۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەی بە یەکجاری سۆتاند.

ئەوەی جێگای سەرنجە کە ناوندە حکومەتیەکان لەم ئاگرکەوتنەوانەدا کەمتەرین هاوکاری و یان لە زۆر شوێندا هەر هیچیان نەکردووە، لەلایەکیترەوە بە چەواشەکاری بڵاو کردنەوە ئاماری دوور لە راستی رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان، بە مێدیایی نەکردنی سۆتاندنی دارستانەکانی کوردستان لە لایەن ناوندە پیوندیدارەکانەوە.