سنە: سووتاندنی سیستماتیکی لێرەواەکانی کوردستان بەردەوامە

0
560

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرکەوتنەوەکانی لێرەوارەکانی کوردستان تا دێت روو لە زیاد بوونە،بێدەنگی ناوندەکانی حکومەتی بوووەتە هۆی نەگەرانی چاڵاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی پۆشپەری ۱۳۹٥هەتاوی ئاگرتێبەردانەکانی لێرەوارەکانی کوردستان گەشتە لێرەوارەکانی گوندی خەیارە لە نزیک شارۆچکەی سەڵەواتاوای سەر بە شاری سنە،رێژەیەکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی کردە خەڵۆز.

بە وتەی شایەتحاڵان ئەو ئاگرە لە لایەن خەڵکی خۆرسک و چاڵاکانی ژینگەپارێزی شاری سنە کۆژاوەتەوە و هیچ لایەنێکی حکومەتی لە کۆژانەوەی ئاگرکەوتنەوەکە بشدارییان نەکردووە.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.