سووتاندنی دارستانەکانی نیشتمان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە درێژە هەیە

0
1158

بەپێی هەواڵی گەیشتووبە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە سرووشت و دارستانەکانی کوردستان لەلایەن کەسانی سەر بە سپای پاسدارانەوە بەردەوامە، لە پارێزگایی کرماشان بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو پارێزگایەیی کردە خۆڵەمێش.

ڕۆژ سێ شەممە ١٣رەزبەری ٢٧١٦ی کوردی بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی شاخی “دری” لە ناوچەیی “دول درە” سەر با شاری سەلاسی باوەجانی بەردرا.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری سەلاسی باوەجانی لە پیوندی لەگەڵ ئەم ئاگر تێبەردانە رایگەیاند کە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی رابردوودا ئەمە ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگر تێبەردان لە دارستان و سرووشتی ئەم ناوچەیە، کە لەم ئاگرکەوتنەوانەدا زیاتر لە ٤٠٠هێکتار لە دارستانەکان لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بەتەواوی لە ئاگردا سووتاوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لەو پیوەندیەدا رایگەیاند، ئەم ئاگرە لەلایەن چەند کەس لە هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران کە بە شەو ڕۆژ لە ناوچەدا وەکوو گەشت دەگەرێن بەردراوە، تەنانەت تا نزیک بە دوو کاتژمێر نەیان هێشتووە کەس بروات بۆ کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە.

ئەم ئاگرتێبەردانە کە بە درێژایی شەو درێژەی کێشا، زیانێکی زۆری بە گیان لەبەرانی ناوچەکە گەیاندووە بە دەیان باڵندە ئاژڵی جۆرواجۆر لەم ئاگرەدا سووتاون.

ئاگری دارستانەکانی کوردستانە بە تۆانەوەی بەفری سەر چیاکان دەست پێ دەکات و تا وەرزی پائیزیش کە لە بەشیکی بەرچاو لە ناوچەکانی کوردستان باران باریوە هێشتا هەر درێژەیان هەیە ڕۆژانە بە دەیان هێکتار لە سامانە سرووشتیەکانی کوردستان دەبەنە قۆربانی کەمتر خەمییەکانی ناوەندەکانی حکومەت، سەرەایی ئەوەش ناوندەکانی حکومەت بە تایبەت هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران بە ڕۆژی ڕۆشنا ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدەن هەر ئەوەش خەسارێکی قەرەبوونەکراوی لە جەستەیی نیشتمان داوە، سەرەرای ئاگرتێبەردان لە سرروشتی کوردستان بە دەتان پێشیان بە خەڵک و ئەنجۆمەنە ژنگەپارێزیان گرتووە، نەیان هێشتووە کە ئسگری دارستانەکانی کوردستان دامرکێنن.

photo_2016-10-05_15-11-45 photo_2016-10-05_15-11-49 photo_2016-10-05_15-11-58 photo_2016-10-05_15-12-02 photo_2016-10-05_15-12-09 photo_2016-10-05_15-12-12 photo_2016-10-05_15-12-21 photo_2016-10-05_15-12-24 photo_2016-10-05_15-12-56