بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، لە شاری پیرانشار چالاکییەکی ژینگەپارێزی بەڕێوەچوو.
چواردەهەمین هەڵمەتی رۆژێک بۆ ژینگە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەمیرئەرسلان پیرۆتی بەڕێوەچووە.
ئەم چالاکییە لە لایەن ژینگەپارێزانی پیرانشارەوە و بە خاوێنکردنەوەی خۆبەخشانەی سەیرانگای دایە شێخی/وێ ئەنجام دراوە.
ئەمیرئەرسەلان پیرۆتی ئەو هاوڵاتییە کوردەیە کە چەند ڕۆژ پێش لە هەوڵی ڕزگارکردنی حاجی لەق لەقەێک تووشی بەرقگرتوویی بوو و گیانی بەخت کرد.