ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان لێرەوارەکانی مەریوان و سۆڵاوای گرتەوە

0
557

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان رۆژ بە رۆژ روو لە زیاد بوونە بۆ جاری دووهەم ئاگر لەقەڵای مێژویی ئیمام لە نزیک شاری مەریوان بەردرا.
رۆژی پێج شەممە رێکەوتی ۳ی پۆشپەر بۆ جاری دووهەم ئاگر لە دارستانەکانی قەڵای ئیمام لە شاری مەریوان بەردرا،خەسارێکی ژینگەی بەرچاوی بە دارستانەکانی ئاو شۆێنە گەیاند.

شایانی باسە لەدرێژەی لەناوبردنی ژینگە و ئاسەوارە کۆنەکان و ناسنامەی نەتەوی گه‌لی كورد، جگە لە ئاگرتێبەردان ،وەکو گۆڕهەڵکەنیش هەمو تەپۆڵکەو قەبرەمێژویەکانی پێش ئیسلام لەلایەن کۆڕی گەورە بەرپرسان و تاڵانچییەکانی میراتی کوردەواری و هەلپەرەستانی خۆییەوە بەتاڵان بران و ئاسەواری و بەڵگەمێژوویەکان کە کلتوری مرۆڤایەتی وشارستانی کوردانە بەتاڵانیان بردوەو ئاسەواری بێ میراتگری کوردی کەبەڵکەی وناسنامەی هەزاران ساڵەی کوردانە لەمۆزەخانەکانی وڵاتانی ئوروپاییەوە نمایش دەکرێیت و زانیار و لێکوڵینەوەی لەبارەوەدەکەن بوە بەسەرچاوەی گەشتیاری وبوژانەوەی ئابوری ئه‌و وڵاتانه‌.

هەر لەم پیوندیە دا لە شاری سنە ئاگر لە پاکی منداڵانی ئەو شارە بەردراو کۆمەڵێکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو پارکە سۆتا.

لەحاڵێکدا لە زۆربەی وەڵاتانی دنیا کار بۆ زۆرتر کردنی سەوزای شارەکان دەدەن لە کوردستان سەوزایی شارەکان رۆژ بە رۆژ روو لە کەم بوونەوەیە و ئەوەش کە هەیە رۆژانە دەکەوێتە بەر شەپۆلی نەیارانی ژینگە وەڵاتەوە.

لەلایەکیترەوە لە شاری سۆڵاوا ئاگر لە دارستانەکانی گوندی کانی بایزی بەردرا،بە وتەی شایەت حاڵان زیاتر لە ٥هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە سۆتاوە.