ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان گەشتە زەوی زاری باغەوانان هرسم لە شاری شائاوا

0
673

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان تا دێت روو لە زیاد بوونەو کەمتر خەمی ناوندە حکومەتیەکان بووەتە هۆی نارەزایەتی چاڵاکانی ژینگە پاریزی لە خۆرهەڵاتی کوردستان.

رۆژی پێج شەممە ڕێکەوتی ۳ی پۆشپەری ۱۳۹٥ی هەتاوی بۆ چەندمین جار ئاگر لە لێرەوارەکانی ناوچەی شائاوا سەر بە پارێزگای کرماشان بەردرا و بە دەیان هکتار لە زەوی و زاری باغەوانانی دەشتی هرسمی سەر بەشاری شائاوای کردە خەڵۆز.

بە وتەی یەکێ لە هاوەڵاتیانی دەشتی هرسم هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە هێزەکانی سەر بە حکومەتن کە دەیانەوێ کێشە و ئاژاوە بخەنە بین هاوڵاتیانی ئەو ناوچە پارێزگای گرماشان و هەروەها شاری شائاوا بە هۆی ئەوەی کە چەند دین و ئاێینی جیاواز وەک کاکەیی،ئەلحەق،سۆنە،شێعە پێکهاتووە ساڵانێکە لەو ناوچە پێکەوە ژیان بە سەر دەبن ئێستا بە ئەنقەست لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتەوە دەیانەوەێ کێشە بخەنە نێوان خەڵکی ئەو ناوچە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان رایگەیاند کە ئەو ئاگر کەوتنەوە زیاتر لە ۷ کات ژمێر بەردەوام بووە بە هۆی پیگیر نەبوونی ناوندە حکومەتیەکان خەڵک و باغەوانانی ئەو ناوچە خۆیان ئاگرەکەیان کۆژاندوەتەوە.