ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی کۆردستان بەردەوامە

0
626

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی لێرەوارەکانی شاری پاوە تەواو نەبووە ئاگر لە دارستانەکان ناوچەی بانە بەردرا ، ڕێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەی کردە ئامانج.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۲٦ی جۆزەڕدان ئاگر لە لێرەوارەکانی چیای نەهێنی نزیک بازارچەی کێلە کاتژمێر پێنجی ئیۆارە بەردرا،کە رێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی لە ناو برد.

بە وتەی یەکێ لە شایەد حاڵان هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بە هۆی ئاگرتێبەردان لە شۆێنی زبلی ئاوایی کێلە کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بەردراوە و بووەتە هۆی پەرە سندنی ئاگرەکە و بەشێکی بەرچاو لە داستانەکانی ئەو ناوچەی سۆتاندووە.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە لایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی پاژینی شاری بانە خەڵکی گۆندی کێلە پێشی پێ گیراوە.
agr1

agr3

agr4