تێکدانی فەزای سەوزی شاری پیرانشار بە بریاری دادگا

0
585

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دادگای گشتیی شاری پیرانشار پارکی فەرهەنگی ئەو شارەی وەک مڵکی بەمیرات لە قەڵەم دا و هەربۆیەش ئەو پارکە لە لایەن میراتگرەکانیەوە تێک درا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سەر حوكمی قازیی دادگای پیرانشار، پاركی “فەرهەنگی پیرانشار لە لایەن چەند كەسێكەوە كە داواكاری ئەو موڵكە بوون تێک درا،ئەو پاڕکە سەرەڕای دژایەتی و ناڕەزایەتیی چالاکانی ژینگەپارێز تێک دراوە.

شایانی باسە خەڵكی ئەو شار سەردانی دەفتەری شوورای شار و دەفتەری شارەدارییان کردووە و داوای پیش گرتن لە تێکدانی ئەو پاڕكەیان كردووە، بەڵام هیچ وەڵامیک بە خەڵک نەدراوەتەوە و بە زۆر خەڵكیان لەو شوێنه دوور خستووەتەوە و بڵاوەیان بە خەڵكی ناڕازی كردووە.

پارکی فەرهەنگ دەكەوێتە نێوەڕاستی شار و لە گەڕەكی فەرهەنگیانی١ و ٣ی پیرانشار هەڵکەوتووە.