ئاگرتێبەتدانی دارستانەکانی پیرانشار و سەردەشت

0
957

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان هەروا بەردەوامن و لە بێدەنگیی حکوومەتدا دارستانەکان دەبن بە خۆڵەمێش.

لەم پێوەندییەدا لەکاتێدا کە ئاگرەکانی مەریوان لە چەند ناوچەی جیاجیا درێژەیان هەیە و هێشتا کونتڕۆڵ نەکراون، لە چەندین ناوچەی دیکە هاوکات دارستانەکان دەگڕن.

ڕاپۆرتە گەییشتووەکان بە ژینگەوان باس لەوە دەکەن کە لە ناوچەی زەرگەی سەربە شاری سەردەشت گڕ کە ژینگەی کوردستان بەردراوە و خەسارێکی بەرچاو بە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەییشتووە.

هەروەها لە گوندەکانی قەبرحسێن و پەردانان و بەردەڕەشان سەر بە شاری پیرانشاریش ئاگر بەردراوەتە دارستانەکانی نیشتمان زامدار.

هەر لەم پێوەندییەدا، دیسانەوە مانۆڕی نیزامیی هێزەکانی ڕژیم لە نەغەدە ئاگرکەوتنەوەی لە ژینگەی کوردستان بەدواوە بوو.

هەواڵنێری ژینگەوان لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند: هێزەکانی حکوومەت لە ناوچەی سندووس لە نەغەدە مانۆڕێکی نیزامییان بەڕێوەبردووە.

لە ئاکامی ئەم مانۆڕەدا ئاگر بەربووەتە گیانی ژینگەی کوردستان و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

photo_2016-08-23_04-23-39

photo_2016-08-23_04-23-45

photo_2016-08-23_04-23-50

photo_2016-08-23_04-23-54