دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە له ماوەی کەمتر دوو ڕۆژ لە شاری نەوسوود

0
603

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،سەر لەبەیانی ئەمرو لێرەوارەکانی شاری نەوسوود بۆ جاری دووهەم کەوتنە بەر شەپۆلی ئاگرکەوتنەوەکان.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۹ی جۆزەردان لێرەوارەکانی لای خۆاروو شاری نەوسوود کەوتنە بە ئاگرکەوتنەوەکانی نەیارانی ژینگەی کوردستان کە تا کاتی بەڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ئاگرکەوتنەوەکە درێژەی هەیە،هیچ کام لە ناوندە حکومەتیەکانی ئەو ناوچە هیچ ئەقدامێکیان بۆ کۆژانەوە ئاگرەکە نە کردووە.

شایانی باسە کە شەوی رابردوو هەر لە شاری نەوسوود ئاگرکەووتنەوەیەکی بەرین لە لای باغاتی شاری نەوسوود بەر بوو بوو کە شەوی رابردوو لەلایەن خەڵکی ئەو شۆێنەوە کۆژاندە بوویانەوە.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە شێویەکی سیستماتیک لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیوە بە بیانووی پاراستنی ئەمنیت ئاگر لە لێرەوارەکانی نیشتمان بەردەدرێت،سەرەرای نارەزایەتی چالاکانی ژنیگەپارێزی خۆرهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچە کوردنشینەکان زیاتر دەبێت.