کامیاران/پیرانشار/ئاگرتێبەردانی لە دارستانە و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
710

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە، رۆژانە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان شاهێدی لە ناو چوونی دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستانین.

رۆژی یەکشەممە ۲٤ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی ناوچەی کامیاران لە گەردەنەی مەلەمرواری لە نێوان جادەی سنە کامیاران، هەروەها کۆندەکان کانی شە، کەچەڵە، کەنگەرە لە لایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا، کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بڵێسە دەکێشێت.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بۆ جاری هەشەتمە کە دارستان و ڵێرەوارەکانی گۆندی کانی شە دەکەوتێتە بەر تەوژمی ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستان.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری کامیاران رایگەیاند ئاگری گەردەنەی گرکە، کانی شە زیاتر لە هشت ساعەتە درێژەی هەیە و بە دەیان هێکتار لە دارستانەکان و لێرەوارەکانی ئەو شۆێنە بە تەواوی سووتاوە خەسارێکی بەر چاو لە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە، لەو ئاگرەدا چەندین جۆری ئاژەڵ و باڵندە سووتاوە.

شایانی باسە کە هەر لە سەرەتایی ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا خەڵکی ژینگەپارێزی شاری کامیاران بە تایبەت گرووپی ژینگەپارێزی وەحدەت لە شاری کامیاران، هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سنە و ئەندامانی گرووپی بەرگری لە ئاگر ڕۆڵێکی بەر چاویان لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە بووە.

هەر لە پیوەندی لە ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان لە شاری پیرانشار بە شێوەی هاوکات ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی نزیک پادگان ئەرتەش، هەروەها پادگانی سپا، پشت قەبرستانی کۆنە خانە بەردرا، خەسارێکی بەرچاو بەر ژینگە نیشتمان کەوت.

بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچەکە ئاگری نزیک پادگانەکانی سپا، ئەرتەش لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە بەرێوە چووە.

ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان لە رێکەوتی ۲٤ی گەلاوێژ لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان لە ۱۰حاڵەت تێپەر بووە کە لە هەواڵەکانی داهاتوو ئاماژەی پێدەکرێت

photo_2016-08-14_21-58-45

photo_2016-08-14_21-58-34

photo_2016-08-14_21-58-29