بەپێی هەواڵ ماڵپەری ژینگەوان ،پۆلیسی دارستان‌و ژینگه‌ی قه‌زای پێنجوێن، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، بنێشتكردن‌و برینداركردنی دارقه‌زوانه‌كانی ئەو ناوچەیەی قه‌ده‌غه ده‌كرد.
جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه له سنووری قه‌زای پێنجوێن، به‌شی پۆلیسی دارستان‌و ژینگه، بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، بنێشتكردن‌و برینداركردنی دارقه‌زوانه‌كان قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی لای هاوڵاتییان‌و گوندنشینانی ناوچه‌كه دروست كردوه‌و دەڵێن ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر بژێویی زۆربه‌ی گوندنشینان دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له هاوڵاتییان داهاتی ساڵانه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر بنێشتكردنه.
هاوكات به‌شی پۆلیسی دارستان‌و ژینگه‌ی پێنجوێن دەڵێت بڕیاره‌كه‌یان ته‌نها به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وی دارستانه‌كانی سنووره‌كه‌و دار قه‌زوانه‌كانه‌و پاراستنیانه له وشكبوون‌و له‌ناوچوونیان، ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی مله‌كه‌وه بۆ ژینگه، پشتگیری له‌و بڕیاره ده‌كات، به‌ڵام پێی وایه ماوه‌ی پێنج ساڵ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماوه‌یه‌كی زۆره..
بنێشتكردن یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی له ناو كورده‌واریدا مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه‌و له داری قه‌زوان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی برینداركردنی ئه‌و داره‌وه ده‌بێت‌و پاشان كۆچه‌ڵه‌یه‌كی قوڕین له شوێنی برینه‌كه ده‌درێت، دوای لێكردنه‌وه‌ی له داره‌كه بنێشته‌كه ده‌كوڵێنرێت‌و ده‌پاڵێورێت، قه‌زای پێنجوێنیش به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌كه‌یه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕێژه‌یه‌كی زۆر دره‌ختی سروشتی وه‌ك داربه‌ڕوو و مازوو له‌گه‌ڵ داری قه‌زوان، بنێشتی تاڵیش یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له داری قه‌زوان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، جگه له خواردن له چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند نه‌خۆشییه‌كدا به‌كار ده‌هێنرێت.