بانە/سۆتاندنی دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
580

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگری نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستان ئەمجارە لە شاری بانە دارستانەکانی ناوچە دووزینی کردە ئامانج.

ڕۆژی دوو شەممە ڕێکـــەوتی ۲۱ی پــووشپەڕی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە لەوەڕگــەو دارستانی دووزین پشت ساڵح ئـاوا بەردرا،بە گوێرەی شایەت حاڵان هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە ئــەنقەست ئـاگر دراوە.

هەر چەن تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە رێژەی سۆتاندنی دارستانەکان ئەو ناوچە لەلایەن هیچ راگەیاندنێکی حکومەتەوە بڵاو نەکراوەتە بەڵام بە وتەی چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە رێژەی سۆتاندنی زیاتر لە ٤هکتار خەڵمێنراوە،لەئاگرکەوتنەوەدا رێژەیەکی بەر چاو لە گیانلەبەرانی و لــــەوەڕگەی ئـەو ناوچە لــە ئـاگر دا بە تەوای سۆتاوە و ئەم ئاگرکەوتنەوە ژینگەی ئـەو ناوچەیە بەتەوای تێک داوە.

ئە ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە و ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین کۆژاوەتەوە.