بەرێوە چۆنی چالاکی ژینگە پارێزی لە شاری ڕوانسەر

0
764

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە شاری روانسەر لەلایە کۆمەڵێ لاوی ژینگە دۆستی ئەو شارە بە هاوکاری “ئەنجۆمەنی چرۆ”ی شاری روانسەر چالاکی ژینگە پارێزییان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ۲۳ی رێبەندان لە شاری روانسەر کۆمەڵێ لاو بە شێوەیەکی خۆرسک لە هەوڵێکی ژینگەدۆستانەدا لە پارکی چرۆی ئەو شارە کۆمەڵێکی بەرچاو نەمام کە پێکهاتە بوو لە بەروو،کاج، قەزوان و چاند .

شایانی باسە لە درێژەی چالاکی ژینگە دۆستانی شاری روانسەر کۆمەڵێکی بەرچاو شوێن بە ئاژەڵەکانی ئەو ناوچە دروست کرا.ئەنجۆمەنی چرۆی شاری روانسەر پێشتریش چەندین هەوڵی ژینگە پارێزی لە شارەکانی کامیاران و روانسەر بە رێوە بردەبوو.