بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،رۆژانە دارستانەکانی سنۆرەکانی کوردستان دەبنە قۆربانی تۆپبارانەکانی سپای ئێران و هێزەکانی ترکیە.
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی۲۲پۆشپەری ۲۷۱٦کوردی،پاش هێرشی هێزەکانی سپای تورک بۆ هەرێمە سنورییەکانی رۆژهڵاتی کوردستان ئاگر لە دارستانەکان و لێوارەکانی سەر سنوور بەردڕا و ئەو ئاگرە بۆ دیوی رۆژهەڵاتی زینێ تەشەنەی سەتاند و نێزیک بە سێ هکتار لەو دارستان و لەوەرەگانەی هەرێمەکە لە نێو ئاگردا سووتان.
پاش تەشەنەی ئەو ئاگرە ،هەژمارێک لە گەنجانی ژینگە پارێزی هەرێمەکانی مەرگەوەڕ بەرەو سنوور و ئاگرەکە چوون و لە ماوەیەکی کەم توانیان ئاگرەکە کونترۆڵ بەکەن.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسڵامی ئێران هیچ هەوڵێکی بۆ هالیکاری و پشتیوانی ئەو گەنجانە نەداوە و زۆر جار بە لایەنگری لای هێزە کوردیەکان تۆمەتبار کڕاون.