ئیلام/ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان لە وەرزی بەهاری و شیناییدا بەردەواە

0
493

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردانی لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستانی خۆرهەڵات گەیشتە شاری ئیلام و لێڕەوارەکان ناوچەی ماژینی سەر بە شاری دەڕەشاری کردە خەڵووز.

ڕۆژی پێج شەممە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی،  دارستانەکانی گۆندی گەرماوا سەربە دەرە شاری پارێزگای ئیلام بۆنە قۆربانی سیاسەتە دژە ژینگەیەکانی ڕژیم لە کوردستان.

ئەم ئاگر ئاگر کەوتنەوە کە هسشت کات ژمێری  خایاند و بەهۆی درەنگ گەیشتنی ناوندە پێوندیدارەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە پێج هێکتار لە لێڕەوارەکانی ئەو ناوچە بوون بە خەڵووز.

ئەمسال  ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان لە کاتێکدا دەستی پێکردوە کە هێشتا نزیک بە مانگێک لە وەرزی بەهار و شینکایی ماوە.

شایانی باسە، هاوینی ساڵی ڕابردوو بە هۆی ئاگركەوتنەوە ١٨٥٠ هێكتار لە دارستان‌ لە لێڕەوارەكانی ئیلام بوونە قۆربانی.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە کاتی پشووی هاوینی بە شێوەی سیستماتیک ئاگر لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەدرێت.

ئارەش مەرزبانی سەرۆكی سەرچاوە ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتییەكانی دەڕەشار وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵی ئاگركەوتنەوە لە بەشی دارستانەكانی ماژین، ده‌ڵێ كەمتەرخەمیی كەسانێكی نەناس بۆتە هۆی که‌وتنه‌وه‌ی ئەم ئاگرە.