کەمتەر خەمیی مەئمورانی شارەوانیی کامیاران بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرین لەو ناوچە

0
559

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە  ماڵپەری ژینگەوان، مەئموورانی شارەوانی کامیاران بە هۆی کەمتر خەمی لە کاتی سوتاندنی شۆێنی زبڵی ئەو شارە بوون بە هۆی سۆتانی لێڕەوارەکان و باغەکانی خەڵکی ئەو ناوچە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان، کەمتر غەمی مەئمورانی شارەوانیی شاری کامیاران بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە بەرین مەزرا و باغەکانی خەڵکی گۆندی نیجە قوی سەر بە شاری کامیاران.

بە وتەی یەکێ هاوەڵاتیانی گۆندی نیجە قۆی یەکێ لەو شۆێنانە کە زبلی شاری کامیارانی تێدا کۆدەکەنەوە لە نزیک گۆندی “نیجە قۆییە” ئەمرو کە مەمورانی شارەوانی بە مەبەستی سۆتاندنی زبلەکانی ئەو شۆێنە چوو بوونە ئەوێ بە هۆی کەمتر غەمی ئەوانەوە رێژەیەکی بەرچاو لە باغەکانی گۆندی ناو براو لە ئاگردا سۆتا.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە پێج کاتژمێری خایاند هیچ لایەنێکی پیوندیدار بۆ پێشگیری لە زیاد بوونی ئاگرەکە ناهاتوون، خەڵکی ئەو ناوچە بە کەمتەرین ئەمکانات کە خۆیان دابینیان کردووە پێشیان بە زیادتر بوونی ئاگرەکە گرتووە،گۆژاندوویانەتەوە.

agr1

agr2

agr4